وتووێژ:ئەی چییەتی
دوایین لێدوان: ١ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Serchia لە بابەتی وشە و دەستەواژەی بیانی
وشە و دەستەواژەی بیانی
دەستکاریسڵاو @ArkanEN123، لە ویکیفەرهەنگ ئەو وشە و دەستەواژانە پەڕەی سەربەخۆیان هەیە کە لە زمانێک هەبن نەک وەرگێڕانی وشە بە وشەی زمانێکی تر بن. لێرە کامبریج کراوەتە سەرچاوە، بەمە دیارە ئەمە کوردی نییە. شتێکی تر، کوردیی ناوەندی (سۆرانی)، نووسینی ناوەکە بەم شێوەیە دروستە. Serchia (لێدوان) ٢١:٠٥، ١٢ی نیسانی ٢٠٢٣ (+03)
- سڵاو کاک @Serchia، ئەوەی نووسینی کوردی ناوەندیم چاککرد. سەبارەت بە وشەکەش شێوازی درووستکردنەکەی زیاتر وەرگرتنی هەمان ئەو ئایدیایە کە لە ئینگلیزی پێی درووستکراوە؛ یەکەم وشەکانی ڕستەکە، وەک لەوەی وەرگێڕانی راستەوخۆی ئینگلیزی بێت، «چی لەسەر/دەربارەی». لە کوردیدا ئەو جۆرە وەڵامدانەوانە بە «ئەی چی» دەستپێ ئەکەن. وشەکە لەناو کورد باو نییە، تەنها جارێک لە تویتەر بینیم، بەڵام پێم وایە شێوازی درووستکردنەکەی گونجاوە.ArkanEN123 (لێدوان) ٠٢:٠٧، ١٣ی نیسانی ٢٠٢٣ (+03)
- هەر ئەوەی کە باو نەبێ کەوایە پێویست نییە پەڕەی هەبێ. لێرە تەنیا ئەو پەڕەیە بەسە کە بە ئینگلیزیت دروست کردووە، و ئەمە وەکوو کۆپییەکی ئەوە و پێویست نییە. Serchia (لێدوان) ٢٣:٤٨، ١٤ی نیسانی ٢٠٢٣ (+03)