ھاوسەرگیری
کوردیی ناوەندی
دەستکاریکار
دەستکاری- هاوسەرگیری بریتییە لە گرێبەستێک کە دوو کەس (بەزۆری ژن و پیاو) ڕێکدەکەون لەسەر ئەوەی وەک ژن و مێردێک لە ڕووی سێکسییەوە بۆ ماوەیەکی درێژ یان تا کۆتایی تەمەنیان پێکەوە بژین بە ئامانجی منداڵبوون و پێکهێنانی خێزان.
بەزۆری لە ڕێگەی واژۆکردنی گرێبەستێکەوە لەبەردەم دەسەڵاتە مەدەنییەکان یان لە ڕێگەی ڕێوڕەسمێکەوە کە لەلایەن دەسەڵاتێکی ئایینی وەک قەشە، حاخام یان ئیمام بەڕێوەدەچێت.