Gejeluk
Joined ٢٩ی ئازاری ٢٠٢٣
دوایین لێدوان: ٧ مانگ لەمەوپێش لەلایەن Aram لە بابەتی borrowed و derived
borrowed و derived
دەستکاریسڵاو، ھەر ویستم پەڕەی لێدوانەکەت دروست بکەم. گاڵتەم کرد. :) بە ڕای تۆ جیاوازیی نێوان Category:Central Kurdish terms borrowed from Arabic و Category:Central Kurdish terms derived from Arabic چییە؟ Aram (لێدوان) ٠١:٥٠، ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٤ (+03)
- @Aram سڵاو. منیش بەتەواوی نازانم، بەڵام وا بزانم ئاوھایە:
- borrowed یانی قەرزکراو یان دەینکراو (لە ویکیفەرھەنگی کوردیی باکووریدا deynkirî ھاتووە) یانیش وامکراو و ئەم داڕێژەیە بۆ ئەو وشانە بە کار دێ کە لە زمانێکی ترەوە وەرگیراون. مەرجێکی ھەیە: زمانە قەرزلێکراوەکە دەبێ لە کاتی قەرزکردنەکەدا زیندوو بێ و قسەی پێ بکرێ. بۆ وێنە، مەریخ لە مريخ -ی عەرەبییەوە وەرگیراوە.
- derived یانی داڕێژراو یان داتاشراو (دەبێ سەرەتا بزانین to derive دەبێ بە چی) و ئەم داڕێژەیە بۆ ئەو وشانە بە کار دێ کە لە زمانێکەوە وەرگیراون و ئەو زمانە لە زمانێکی ترەوە قەرزی کردووە. حاڵەتێکی تریشی ھەیە، بەڵام بەجوانی لێی تێ نەگەیشتم. حاڵەتەکان لە when to use -دا نووسراون.
- پێم باشە ڕای بەکارھێنەکانی تریش بۆ مەسەلەی ناوەکان وەربگرین. Gejeluk (لێدوان) ٢١:٠١، ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٤ (+03)
- زۆر سپاس بۆ ڕوونکردنەوەکانت، بەس وەڵا من نازانم بڕیاری چی بدەم. ڕەنگە ئێوە لەگەڵ @Nskoalj, Keenîî, Pirehelokan: بگەنە شوێنێکی باش. Aram (لێدوان) ٢٣:٤٩، ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٤ (+03)