وتووێژ:zivistan

دوایین لێدوان: ٥ مانگ لەمەوپێش لەلایەن Aram لە بابەتی چەند کێشەیەک

چەند کێشەیەک

دەستکاری

سڵاو، کاک @Aram. چەند کێشەیەک ھەیە کە دەبێت چارەیان بکەین: ١، چی لە proto-iranian بکەین؟ چۆن وەریبگێڕین؟ ٢، وشە کوردییە باکوورییەکان بە لاتینی دەنووسرێن، بە ئەلفوبێی عەرەبیش بیاننووسین؟ ٣، لە کوردیی باکووریدا «زایەند» ھەیە، چۆن بیاننووسین؟ نێر و مێ یان نێرینە و مێیینە؟ ‎Gêjełûk١٧:١٢، ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (+03)وەڵامدانەوە

سڵاو @Gejeluk: ببوورە درەنگ وەڵامم دایەوە.
  1. وەڵا ئەمەیان پرسیاری خۆشمە و نازانم چۆن بیکەینە کوردی. شتێک کە بۆم دەرکەوتبێ ئەوەیە کە ckb:w:پۆل:زمانی بنەڕەتی-ھیندوئەورووپی لەلایەن کاک چالاک دروست کراوە.
  2. ئەمەشیان نازانم، پێت وایە زڤستان پێویست بێ لەکاتێکا zivistan ھەیە؟ ڕەنگە تەنیا بە جۆرێک ئاماژە بە شێوە عەرەبییەکەش بدەی بەس بێ جا لەڕێگەی ئامڕاز و داڕێژەوە بێ یان ھەر شێوەیەکی تر. من ناتوانم بۆ ئێستا بڕیارێکی دروست لەسەر دروستکردن و نەکردنیان بدەم.
  3. وایە و لە کرمانجیی ژووروو ئەوەمان ھەیە. ئەوەندەی من زانیبێتم male بۆ نێر و female بۆ مێ دانراوە، بەڵام تا ئێستا نەمزانیوە بەرامبەری نێرینە و مێینە لە زمانەکانی تر چین یا ھەر ھەن یا نا.
سپاس! Aram (لێدوان) ‏١٤:٤٣، ١ی تەممووزی ٢٠٢٤ (+03)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "zivistan".